کاروان یاروەیس
-
ئهندامی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق:
ئەگەرێکی بەهێز ئەوەیە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تا ساڵی داهاتوو دوابخرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: "هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوادەخرێت، ئەگەرێکی بەهێز ئەوەیە هەر نەکرێ تا ساڵی داهاتوو لەگەڵ هەڵبژاردنی عێراق".
-
هەواڵی هەڵگرتنی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دوورە لە ڕاستییەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی یەکێتی لێدوانێک ڕەتدەکاتەوە کە میدیای فەرمی عێراق سەبارەی بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بەناویەوە بڵاویکردووەتەوە.
-
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:
پێویستە تەمەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق درێژ بکرێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، گەر تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق درێژ نەکرێتەوە ئەوا ناتوانێ پڕۆسەی جیاکردنەوە و وردبینی و یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکان و پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ئەنجام بدات.
-
بڕیاردەی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق:
لایەنی کوردستانی هەبوو پێی خۆش نەبوو ۱۵ هەزار مامۆستا و وانەبێژی کەرکووک مووچەکەیان لە هەرێمەوە بخرێتە عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیاردەی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ماددەی تایبەت بە پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بوودجەدا، دەنگی هێنا، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان زانی سەرۆکی فراکسیۆنە سەرەکییەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ناڕازین، وتی، دەنگی نەهێناوە.