بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاتژمێر ٩:٥ خولەکی ئەمڕۆ هەینی، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای بۆڵێی ناوچەی برادۆستیان لە سنووری شارۆچکەی سیدەکانی سەر بە ئیدارەی سۆران بۆردوومان کرد.
ماوەیەکی زۆرە تورکیا ئەو ناوچەیەی بۆردومان نەکردووە و لە ئێستادا فڕۆکە به ئاسمانی ناوچەکەوە دەسووڕێتەوە.
Your Comment