ئەنجامی گەڕی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرکۆماری تورکیا زووتر رادەگەیەندرێت

سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە تورکیا، رایگەیاند پێمان وایە بە بەراورد بە گەڕی یەکەم، ئەنجامی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرکۆمار زووتر رادەگەیەندرێت.

00:00
00:00
Download

ئەحمەد یەنەر سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە تورکیا دوای دەنگدانی گەڕی دووەم لە ناوچەی چوکورامباری شاری ئەنقەرە وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەنووسانی دایەوە و رایگەیاند کە هاووڵاتییان هاوشێوەی گەڕی یەکەم، لەگەڕی دووەمیشدا چ لە دەرەوەی وڵات و چ لە ناوخۆ بە گرنگییەکی زۆرەوە بەشدارییان هەڵبژاردنەکاندا کردووە.
ئەحمەد یەنەر گوتیشی: "هیوادارم ئەنجامەکان ببنە خێر و خۆشی بۆ گەل و دیموکراسیی تورکیا و پارتە سیاسییەکان و کاندیدەکانمان. هەڵبژاردنەکانمان تا ئێستا بەبێ هیچ کێشە و گرفتێک بەڕێوە دەچێت. دووبارە هیوای بەختێکی باش بۆ خەڵکی تورکیا دەخوازم".
سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە تورکیا سەبارەت بە کاتی راگەیاندنی ئەنجامەکان گوتی: "وەک دەزانرێت هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار بە بەشداریی کاندیدانی سەرکۆمار و ٢٤ پارتی سیاسیی بەڕێوەچوو. بەو پێیەی لەم هەڵبژاردنەدا تەنها کاندیدەکانی سەرکۆمار کێبڕکێ دەکەن، پێمان وایە زووتر ئەنجامەکان رادەگەیەندرێت".

News Code 221533

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha