توركیا بە درۆن ماڵێكی لە شەنگال بۆردوومان كرد

بەشی تورکیا- سوپای توركیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ماڵێکی لە سنووری قەزای شەنگال بۆردوومان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا ماڵێکیان لە گوندی خەلەفی سەر بە ناوچەی بارێی سنووری قەزای شەنگال بۆردوومان کردووە زیانی گیانیی لێکەوتەوە.

ئەو زانیارییانەی بەدەست گەیشتوون باس لەوە دەکەن ئەو ماڵە کە بۆردوومان کراوە شوێنی نیشتەجێ بوونی ئەندامانی یەپەژە بووە لە شەنگال.

News Code 221505

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha