بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان، له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان، زۆر هه‌وڵماندا که بڕگه‌ی کاراکردنه‌وه‌ی کۆمسیۆنیش بخرێته به‌رنامه‌ی کاره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پێکه‌وه سه‌رکه‌وتووبین له هه‌نگاوه یاساییه‌کان بۆ کاراکردنه‌وه‌ی کۆمسیۆن، ئه‌مڕۆش به شێوه‌یه‌کی یاسایی و ئاسایی دانیشتنه‌که کراوه، به‌ڕێزیشیان سه‌رۆکایه‌تی دانیشتنه‌که‌ی کرد، به‌ڵام کاتێک داوای کرد دانیشتنه‌که هه‌ڵبگیرێت، ئه‌مه به پێی مادده‌ی ۴۸ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستانه، که ده‌نگدانی ناو په‌رله‌مانی کوردستان ئایا له دانیشتنی په‌رله‌مان به‌رده‌وام بێت یان نا؟ له کاتێکدا که سه‌رۆکی په‌رله‌مان هیچ پاساوێکی نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌که دوا بخرێت، بۆیه ده‌نگدانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به دانیشتنه‌که له‌سه‌روو رای ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستانه، چونکه دواجار ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بڕیار ده‌ده‌ن."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، کاتێک سه‌رۆکی په‌رله‌مان دانیشتنه‌که‌ی به جێهێشت، به پێی ماده‌ی ۱۹ له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی کوردستان، جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی بۆ ده‌چێت، بۆیه ئێمه‌ش داوامان کرد که له دانیشتنه‌که‌دا بڕگه‌ی سێیه‌م بخرێته بڕگه‌ی یه‌که‌م و خرایه ده‌نگدانه‌وه و دواجار به ده‌نگی ۵۸ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان کاراکردنوه‌ه‌ی کۆمسیۆن په‌سه‌ند کرا.
هاوکات دوای کرنگره رۆژنامه‌وانیه‌که‌ی، نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان راگه‌یاندراوێکی بڵاو کرده‌وه که ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
بەر مەبنای دانیشتنی ئاسایی ژمارە ۴ـی ڕۆژی دووشەممە ۲۲-۵-۲‌۰۲۳ کە سەرۆکی پەرلەمان بە نایاسایی و ناپەیڕەوی هەوڵی کۆتاییپێهێنانی دا و دانیشتنەکەی بەجێهێشت، جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەژێر ڕۆشنایی ئەو دەسەڵاتەی کە بڕگەی یەکەم لە ماددەی ۱۹ـی پەیڕەوی ناوخۆ پێیدراوە لە "پیادەکردنی سەرجەم دەسەڵاتەکانی سەرۆک، لەکاتی ئامادەنەبوونیدا" سەرۆکایەتی دانیشتنی ئاماژە بۆ کراوی سەرەوەی کرد و بە پشتبەستن بە بنەما پەیڕەوییەکان دانیشتنەکەی بەڕێوە برد.
بەو پێیەی کە دانیشتن دەستی پێ‌کردبوو، نیسابی یاسایی دەستەبەر بوو، بەرنامەی کار تەواو یاسایی و پەیڕەویی بوو، بۆیە لەو کاتەدا دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمان نییە کە بە لێکدانەوەی نایاسایی و ناپەیڕەوی پشت بە بڕگەی سێیەم لە ماددەی ۱۸ـی پەیڕەو ببەستێت و دانیشتنەکە دوا بخات. بەڵکو لەمبارەدا ئەگەر دواخستن و هەڵپەساردنێک پێویست بووایە، ئەوا بەپێی بڕگەی دووەم لە ماددەی ۴۸ ئەوە دەسەڵاتی دەستەی سەرۆکایەتی دەبوو لەگەڵ ڕەزامەندی زۆرینەی پەرلەمانی. بەو پێیەش کە زۆرینەی دەستەی سەرۆکایەتی و زۆرینەی پەرلەمانی لەگەڵ بەردەوامبوونی دانیشتنەکەدا بوو، بۆیە لێرەوە ڕایدەگەیەنین:
یەکەم: هەموو دەرەنجامەکانی ئەو دانیشتنە دوای بەردەوامبوونی بەهای یاسایی و پەیڕەوی خۆیان دەبێت.
دووەم: لەبەر ئەوەی سەرۆکی پەرلەمان هۆڵی دانیشتن و باڵاخانەی پەرلەمانیشی بەجێهێشتبوو، بە ئامادە نەبوو هەژمار دەکرێت. بۆیە بەپێی بڕگەی ۱ـی ماددەی ۱۹ـی پەیڕەو و سەرجەم دەسەڵاتەکانی لەلایەن جێگری سەرۆکی پەرلەمانەوە پیادە دەکرێت و پێویستی بەهیچ تەفویزێک نییە. بۆیە هەموو نووسراوێک کە بە واژۆی جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەبارەی دەرەنجامەکانی دانیشتنی ژمارە ۴ـی ڕێکەوت ۲۲-۵-۲‌۰۲۳ بۆ هەر دامەزراوەیەک بنێردرێت هەموو بەهایەکی یاسایی هەیە.
Your Comment