بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژە تیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، "فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بارەگایەکی چەکدارانی یەپەشەی کردە ئامانج و 3 کوژراو و بریندارێکی لێ کەوتەوە".
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، "ڕۆژی سێ شەممە 16ی ئایاری 2023، کاتژمێر: 12:00، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا، بارەگایەکی چەکدارانی یەپەشەی لە کۆمەڵگەی خانەسووری سەر بە شارۆچكەی شنگال کردە ئامانج".
بەبیانووی بوونی چەکدارانی پەكەكە سوپای توركیا و فڕۆكە جەنگییەكانی ئەو ولاتە بەردەوام خاكی هەرێمی كوردستان و عێراق دەبەزێنن و ئەو هێرشانەیش زیانی گیانی و ماددی زۆری لێ دەكەوێتەوە.
Your Comment