بێ‌گومان ساختەکاریی گەورە لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا کراوە

بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان لە پەیامێکدا دەڵێت، ئەگەر لە هەر سندووقێکدا 150 دەنگ بدزرێت، ئەمە بەسە بۆ گۆڕینی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین دەمیرتاش لە هەژماری تایبەتی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی تورکیا نووسیویەتی: "ئەگەر 150 دەنگ لە هەریەکێک لەو 20 هەزار سندووقە دزرابێت، ئەوا 3 ملیۆن دەنگ دەکات و ئەوەش بەسە بۆ گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان".

دەمیرتاش ئاماژەی بەوەش کردووە، ساڵانێکە هەڵبژاردنەکان بە ساختەکاری بەڕێوەچوون، هەروەها چەند پێشنیازێک بۆ داهاتوو دەخاتە ڕوو دەڵێت: "بەڕێوەبەرانی ناوچەکان کە بەرپرسانی سندوقی دەنگدان دیاری دەکەن نابێت ڕێگە بە کەسێک بدەن کە نایناسن و دڵنیا نین لێی، جگە لەوانەی ئەرکی فەرمییان هەی بەلایەنی کەم دو چاودێر لەسەر هەر سندووقێک جێگیر بکەن".

ناوبراو ئەوەشی خستوەتەڕوو، "پێویستە هەمووان لەکاتی ژماردنی دەنگداندا بگەڕێنەوە لەسەر سندووقەکان بن، سەیری ژماردنی دەنگەکان بکەن، تێبینی بنووسن، دڵنیا بن لە نووسراوی ئەنجامەکان بە دروستی و کاتەکانی، تەواوی پرۆسەی ژماردن و خولەکەکانی کۆتایی بە ڤیدیۆ تۆمار بکەن، وێنەی خولەکی ژماردنی دەنگەکان دەبێت بگوازرێنەوە بۆ سەر ماڵپەڕە و سایتەکە کراوە بێت بۆ گشتیی".

دەمیرتاش باسی لەوە کردووە، "ساڵانێکە ئەردۆغان بەم شێوەیە لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت و مەهەپەش لە هێڵێ 10% هێڵراوەتەوە، بێگومان ساختەکاری تریش کراوە، بەڵام بەداخەوە ئێمە لەبارەیانەوە نازانین، بۆیە ئەگەر تەنها ئاگاداری سندووقەکانی دەنگدان بن ئەوا هەڵبژاردنەکە سەردەکەوێت".

News Code 221463

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha