ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری دێرینی کوردی تورکیا لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری پارتی چەپی سەوز لە شاری عەنتاب ڕایگەیاند: "سەلاحەدین دەمیرتاش، گوڵتن کیشاناک، سەباحەت تونجەل، فیگەن یوکسەکداغ و چەندین هاوڕێی ترمان زیندانی کراون. هەموویان لە ئەنجامی ئەو سیاسەتە ڕوودەدەن و دەیانەوێت کورد چاوترسێن بکەن."
ئاماژەی بەوەش کرد، دەسەڵاتی سیاسی بە ڕەتکردنەوەی زمان و ناسنامەی کورد دەیەوێت درێژە بە حوکمڕانی خۆی بدات. ئەحمەد تورک جەختی لەوە کردەوە کە پارتی داد و گەشەپێدان لەم هەڵبژاردنەدا لە دەسەڵات دەردەکەن و دەست بە پرۆسەیەکی دیموکراسی دەکەن.
سیاسەتمەداری کورد ڕایگەیاند: دەسەڵاتی سیاسی دەیەوێت بە زیندانی کردن، کورد بترسێنێت بەڵام ئەوان خۆیان رادەستی ئەو سیاسەتە ناکەن.
News Code 221432
Your Comment