سەرۆکی پارتی داوای قەرەبوو کردنەوەی سەرجەم قوربانییانی جینۆساید دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مه‌سعوود بارزانى په‌یامێک ئاراسته‌ى حکوومه‌تى عێراق ده‌کات و داوا ده‌کات قەرەبووى سەرجەم قوربانییانی جینۆساید بکرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ گەڕاندنەوەی مافەکانیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی سه‌رۆکى پارتى له‌میانى وتارێکدا لە یەکەم کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی جینۆسایدی کوردانی فەیلی ڕایگەیاند: "کوردانی فەیلی بەشێکی دانەبڕاون لەگەلی کوردستان‌ و داوای قەرەبووکردنەوەی سەرجەم قوربانییانی جینۆساید و گەڕاندنەوەی مافەکانیانی ده‌که‌ین".

بارزانی وتیشى: "سەرەڕای ئەوەی کوردانى فه‌یلى ڕووبەڕووی گۆشەگیرییەکی دوانە بوونەوە، بەڵام کوردە فەیلییە شۆڕشگێڕەکان توانییان بەشداریان هەبێت لە دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ‌و سەرکردایەتی‌کردنی شۆڕشی ئەیلوول".

مه‌سعوود بارزانی ئاماژه‌ى بەوەش کرد: "تائێستا 12 هەزار گەنجی فەیلی کە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 30 ساڵدا بوو بەشێوەیەکی دڕندانە لەناوبران، تائێستاش کەس نازانێت لەکوێ نێژراون".

News Code 221355

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha