بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێلیزا سلۆتکین، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لەبارەی پرسی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و نیگەرانیی کۆمپانیا ئەمریکییەکان کە لە کەرتی وزەی هەرێمی کوردستاندا کاردەکەن ڕایگەیاند: ''ئەم پرسە چەند جارێک هاتووەتە کۆنگرێس و وەزارەتی دەرەوە، بەڵام دەستووری عێراق دەڵێت، دەبێت داهاتەکەی بە هاوبەشیی بێت".
ئێلیزا سلۆتکین دەشڵێت: ''هەوڵ دەدەم سەرنجی زیاتری حکوومەتی ئەمریکا بخەمە سەر عێراق و گوشارێکی زیاتر هەبێت، هەر لە باڵیۆز و کۆنسوڵی گشتی تاوەکوو وەزارەتی دەرەوە کار لەسەر ئەم پرسانە بکەن و کاریگەرییەکەیان لەسەر بەغدا بەکار بهێنن".
ئەو ئەندامەی کۆنگرێسی ئەمریکا دەشڵێت: "ناکرێت رێککەوتنەکە تەنیا لەسەر کاخەز بمێنێتەوە و پێویستە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت".
Your Comment