لە چارەكی یەكەمی ساڵی 2023 بەرهەمهێنانی گازی هەرێمی كوردستان زیادی كردوو

بەشی جیهان- كۆمپانیای دانە گازی ئیمارات ڕایگەیاند بەرهەمهێنانی گاز لە هەرێمی كوردستان بە ڕێژەی 9.5% زیادی كردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی کوردستان تی‌ڤی بڵاوی کردەوە كۆمپانیای دانە گازی ئیماراتی كە گەورەترین كۆمپانیای ئەهلییە كە لە كەرتی گازی سروشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كار دەكات؛ ڕایگەیاندووە: رێژەی بەرهەمهێنانی لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی چارەكی یەكەمی ساڵی 2023 بە ڕێژەی 9.5% زیادی كردووە.

كۆمپانیای دانە گاز كۆمپانیایەكی هەرێمی تایبەتە بۆ بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە مانگی كانوونی دووەمی ساڵی 2005 دامەزراوە و لە بۆرسەی ئەبووزەبی ڕیزبەندی كراوە، كۆمپانیاكە چالاكیی گەڕان و بەرهەمهێنانی لە میسر و هەرێمی كوردستانی عێراق و ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی هەیە.

News Code 221330

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha