بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن سەلامی لە دۆسیە یاساییەکەیدا باسی لەوەکردووە "بەتۆمەتی دزینی نەوتی کێڵگە نەوتیەکان کە تا پێش ۲۴/۹/۲۰۱۰ سەر بە کۆمپانیای نەوتی باکوور بوون، لە دەزگای دادوەری گشتی عێراقی سکاڵا لەسەر خەمساردی وەزیری نەوتی پێشووی عێراق و بریکاری وەزیر و تێوەگلانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم و کۆمپانیای کار تۆمار کراوە".
سەلامی لە سکاڵاکەدا داوای دەستبەرداگرتنی گشت پارە جووڵێنراو و نەجووڵێنراوی کۆمپانیای کار دەکرێ کە داهاتی نەگەڕاندوەتەوە بۆ گەنجینەی بانکی ناوەندی عێراقی.
ئەو پەرلەمانتارە داوا یاساییەکەی ئاراستەی داواکاری گشتی کردووە و داوای جووڵاندنی سکالاکە دەکات، هاوکات داوای وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانە دەکات کە لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە دراونەتە کۆمپانیای کار.
Your Comment