دەبێت یەکێتی باجی هەڵوێستە‌ نەتەوەییەکانی كه‌م بكاته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەڵێت: "هۆکاری داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکانی سلێمانی و هێرشی درۆن بۆ سەر فڕۆکەخانەی ئەو شارە بەهۆی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی یەکێتیە بۆ پرسی کورد".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نازم دەباغ، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، "یه‌كێتی باجی هه‌وڵ و كۆششه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ده‌دات؛ زه‌مانێک تاوانبار كراین كه‌ پشتیوانی دیموكراتین و زه‌مانێک تاوانبار كراین كه‌ پشتیوانی په‌كه‌كه و پارتی سۆشیالستی كوردستانی توركیا و ئاڵای ڕزگارین. به‌ڵام ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت لەمەودوا زیاتر بیر لە بەرژەوندی هەرێمی کوردستان بکەینەوە. ده‌بێت یەکێتی هه‌وڵ بدات باجه‌كانی كه‌م بكاته‌وه‌ له‌پێناو پاراستنی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی هه‌رێمی كوردستان."

نازم دەباغ لەبارەی هەوڵەکانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ نێوەندگیری لەنێوان تورکیا و حزبەکەی تاڵەبانی، ڕایگەیاند: زانیاری نییه‌ لەسەر ئەوەی کە ئێران هەوڵێکی وەهای دابێت بەڵام وتی ئێران به‌لایه‌وه‌ گرنگه‌ هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی تێدا نه‌بێت و ئاسایش و سه‌قامگیری زیاتر هه‌بێت لە ناوچەکەدا.

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ڕاشیگەیاند، "به‌دڵنیاییه‌وه‌ بە هۆی جوگرافیای سیاسی ناوچه‌كه‌ گرنگه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران و عێراقیشدا باش بێت به ڕەچاو کردنی بەرژەوەندی گەلانی کوردستان...پێموایه‌ ئێرانیش به‌رژه‌وه‌ندی له‌ ئارامی ناوچه‌كه‌دایه،‌ له‌كاتێكدا سلێمانی نزیكه‌ی 400 كیلۆمه‌تر سنووری هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێراندا."

ئەو هۆشداریدا لە تێکچوونی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ بە هۆی ئاڵۆزیەکانی ئەم دواییە و ڕێوشوێنەکانی تورکیا به‌ "به‌هانه‌ی" سەردانەکەی مه‌زڵوم عەبدی بۆ سلێمانی.

نازم دەباغ دەڵێت، "به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و به‌هانه‌یه‌ی بۆ سلێمانی هه‌یه‌ له‌شوێنه‌كانی تریش هەیە، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت كاری پێبكەن."

سەبارەت بە ئەگەری ئەوەی ئێران بە هۆی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵوێست بەرامبەر بە تورکیا وربگرێت، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران ڕەتی کردەوە، تورکیا و ئێران پەیوەندییەکانیان لەسەر کورد تێک بدەن.

News Code 221261

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha