بە ئەگەری زۆرەوە ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا براوەی خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەبێت

بەشی تورکیا- کۆمپانیای گەزیجی-ی تورکی بۆ راپرسی رایدەگەیەنێت، بەگوێرەی ڕاپرسییەکان بە ئەگەری زۆرەوە ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا براوەی خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەبێت.

کوردپرێس:

بەپێی دواین راپرسی کۆمپانیای گەزیجی-ی تورکی، کە لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیاوە ئەنجامی داوە، لەم هەڵبژاردنەدا ئەردۆغان شکست­دەهێنێت و جارێکی دیکە ناتوانێت ببێتە سەرۆک کۆماری وڵاتەکە.

ڕاپرسیەکە بۆچوونی ۲ هەزار و ۸۶۴ دەنگدەری بەشێوەی ڕووبەڕوو لە بەشێک لە شارەکانی تورکیا بە کوردستانیشەوە وەرگرتووە، لەبارەی دەنگدانیان بە کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار.

ئەنجامی راپرسیەکە بەم شێوەیەیە:

۵۳.۴%کەمال کلچدارئۆغلۆ، سەرۆکی گشتی جەهەپە، کاندیدی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن

۴۳.۲% - رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی گشتی ئاکەپە، کاندیدی هاوبەشی دەسەڵات

۲.۱% - موحەڕەم ئینجە، سەرۆکی گشتی پارتی مەملەکەت

۱.۳% - سینان ئۆغان کاندیدی هاوبەشی هاوپەیمانی ئاتا

بەشێکی دیکەی راپرسیەکەی گەزیجی تایبەتە بە خولی دوەمی دەنگدان، بە جۆرێک ئەگەر لە نێوان کەمال کلچدارئۆغلۆ و رەجەب تەیب ئەردۆغاندا بەڕێوەبچێت.

ئەنجامی راپرسیەکە بەم شێوەیەیە:

۵۵.۲% - کەمال کلچدارئۆغلۆ

۴۴.۸% - رەجەب تەیب ئەردۆغان

بڕیارە رۆژی ۱۴ی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی تورکیا بە بەشداری ۶۰ ملیۆن و ۹۰۴ هەزار و ۴۹۹ دەنگدەر بەڕێوەبچێت، دەنگدەران جگە لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، لە هەڵبژاردنەکەدا ۶۰۰ پەرلەمانتار دەنێرنە پەرلەمانی تورکیا.

شایانی باسە پێشتر موراد گەزیجی خاونی کۆمپانیای گەزیجی لە بەرنامەی CNNی تورکی و لە ڕۆژی  ۱۷ی ئازاردا ڕایگەیاندبوو کە بەگوێرەی ڕاپرسییەکان هەڵبژاردنەکان لە تورکیا دەچنە خولی دووهەم.

News Code 221253

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha