بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتی پێشووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە: "عێراق و تورکیا ڕێککەوتنێک لە نێوانیاندا هەیە، یه‌كێک له‌و به‌ندانه بریتییە لە بەرامبەرایەتی هەلسوکەوت کردن، واته ئەگەر تورکیا هەرکاردانەوەیەکی کرد بەرامبەر عێراق دەبێت عێراق بەهەمان کاردانەوە مامەڵە بکات".
بەگوێرەی بەڕێوەبەری پێشووی فڕۆکەخانەی سلێمانی، سەرەڕای ئەوەی تورکیا "ئه‌وه چه‌ندین جاره" فشار دەخاتە سەر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به وه‌ستاندنی گه‌شته‌كان، به‌ڵام عێراق هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ک نیشان نادات.
ناوبراو ڕاشیگەیاندووە: "به‌رپرسیارێتی ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق كه كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت. به‌داخه‌وه ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و عێراق وای‌لێهاتووه كه عێراق زۆر گوێ نادات به‌م بابه‌تانه و شته‌كان دیزه‌به‌ده‌رخۆنه ده‌كات و ئه‌یهێڵێته‌وه ته‌نها بۆ لێدوان و هیچ ڕێوشوێنی كرداری ناكات".
تاهیر عەبدوڵا پێیوایە کە وه‌زارەتی گواستنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم وەکوو لایەنی به‌رپرس له هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه دەبێت ڕاسته‌وخۆ كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت بەوەی "هه‌ڵبستێت به به‌رپرسیارێتی خۆی و په‌یوه‌ندی بكات به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراقه‌وه، بۆئه‌وه‌ی لایه‌نی كه‌م بۆ هه‌موو حكوومه‌ته‌كان بسه‌لمێنێت كه ئه‌مه غه‌درێكه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت چوونكه سلێمانی به‌شێكه له هه‌رێمی كوردستان."
هەروەها ڕایگەیاند: "حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت هێزی خۆی ده‌ربخات به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی عێراق و بیهێنێته سه‌رخه‌ت. ته‌نها ئیدانه به‌س نییه به‌ڵكوو پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێم فشار له حكوومه‌تی عێراق بكات بۆئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت".
Your Comment