بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، جووتیار عادل وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێم نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر داربڕین و زیانگه‌یاندن به سروشتی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕیت و به فه‌رمیش ئاگاداری حكوومه‌تی توركیای كردوه‌ته‌وه، كۆتایی به داربڕین له ناوچه سنوورییه‌كان بهێنن كه جێگه‌ی قبووڵ كردن نییه.
وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه، كه بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی ناوچه سنوورییه‌كان، بووه‌ته هۆی هاتنی هێزه‌كانی توركیا و دروست بوونی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان هه‌ردوولا".
جووتیار عادل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، داواشده‌كه‌ن، ڕێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بگرن و چیتر دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه دوچاری نه‌هامه‌تی و ئاواره‌یی و ماڵوێرانی نه‌كه‌ن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment