لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێم 32  پەرلەمانتار داوای کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- 32  پەرلەمانتاری کوردستان داوای کۆبوونەوەی پەرلەمان لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: "تاوەکوو ئێستا 32 واژۆی پەرلەمانتارانمان کۆ کردوەتەوە بۆ دانیشتنی پەرلەمان لەشکرکێشی سوپای تورکیا و لەناوبردنی دارستانەکانەکان و دروست کردنی ھەڵوێستێکی نیشتیمانی".

23ی مانگی نیسانی ئەمساڵ سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بە بیانووی بوونی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستپێکرد و لەو کاتەوە تا ئێستا پێکدادان لە نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە روودەدات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2210

Your Comment

You are replying to: .
captcha