وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی عێراق و هه‌رێم داوای ڕاگرتنی بڕينه‌وه‌ی داری دارستانه‌کان لە تورکیا دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هه‌ردوو وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی عێراق و هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌بڕینه‌وه‌ی داری دارستانه‌ خۆرسکه‌کانی سنووری بادینان له‌لایه‌ن تورکیه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوێکی هاوبه‌شیان بڵاو کرده‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌راگه‌یه‌ندراوێکی هاوبه‌شدا، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی عێراق و هه‌رێمی کوردستان رایانگه‌یاند: "ماوه‌یێکه‌ وه‌ک له‌ ڕاگه‌یاندنه‌کان ئاماژه‌ی پێده‌درێت و ده‌بینین و ده‌بیستین ژماره‌یه‌ک کۆمپانیای تورکی به‌هاوکاریی سوپای تورکیا که‌وتوونه‌ته‌ بڕینه‌وه‌ی داری دارستانه‌ خۆڕسکه‌کانی سنووری بادینان له‌ باکووری هه‌رێمی کوردستانی عێراق و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و دارانه‌ بۆ ناوخۆی تورکیا و بازرگانی پێوه‌کردنیان".

ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، "ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ ناشارستانیه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ نه‌ک هه‌ر دوژمنکارییه‌ به‌رامبه‌ر سروشت و ژینگه‌ی عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌ڵکوو کارێکی دوژمنکارانه‌یه‌ دژ به‌ مرۆڤایه‌تی و ژینگه‌ی ته‌واوی ناوچه‌که‌ و هه‌موو جیهان له‌به‌رئه‌وه‌ی ژینگه‌ سنووری نیه‌".

ئاماژه‌یان به‌وه‌کرد، داوا له‌ حکوومه‌تی تورکیا ده‌که‌ن ئه‌و کاره‌ ڕابگرێت، له ‌هه‌مانکاتدا داوا له‌ هه‌ردوو حکوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن، به‌جدی بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و بابه‌ته‌ وڵامیان هه‌بێت و له ‌هه‌مانکاتدا داوا له ‌رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و نوێنه‌ری وڵاتان و ڕێکخراوه‌نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌که‌ن، هاوکاریان بن بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کاره‌ نامرۆڤانه‌یه‌ که‌ دژ به‌ژینگه‌یه‌ و پێویسته‌ هه‌وڵی بنبڕکردنی بدرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2206

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha