حه‌شدی شه‌عبی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قاسم موسلیحی ڕاگه‌یاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، قاسم موسلیح فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ئێستادا گه‌یشتووه‌ته‌ ماڵی فالح فه‌یاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی.

کوردپرێس:

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی خەندان له‌راگه‌یه‌ندراوێكیدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی، قاسم موسلیحی وه‌رگرتووه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ت ده‌ستگیر كرابوو.

ئه‌وه‌شی خسته ‌ڕوو، قاسم موسلیح ئێستا له‌ ماڵی فالح فه‌یاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیه‌ به‌ هاوڕێیه‌تی ژماره‌یێک له‌سه‌ركرده‌ و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كان.

چەند میدیایێکی دیکەی هەرێمی کوردستانیش ئازادکردنی قاسم موسلێحیان ڕاگەیاندووە ئەوەش لە کاتێکدا مستەفا کازمی جەختی کردبووە سەر دەستبەسەربوونی ئەو فەرماندەیەی حەشدی شەعبی.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌ته‌وه‌ به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر، قاسم موسلیح فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستگیر كرا، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبیی لێكه‌وته‌وه‌ و هێزێكی زۆریان ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كرد، له‌ به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر خرانه‌ حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه‌، مەترسیی پێكدادان دروست بوو، پاش چەند كاتژمێرێكیش هێزەكانی حەشدی شەعبی كشانەوە.

News Code 2142

Your Comment

You are replying to: .
captcha