ژمارەی نوێی گۆڤاری وانەر بڵاو دەکرێتەوە

بەشی فەرهەنگ- سەرنووسەری گۆڤاری وانەر ڕایگەیاند بڕیارە هەفتەی داهاتوو ژمارەی دووهەمی گۆڤاری وانەر بڵاو ببێتەوە کە چەند لێکۆڵینەوە و بەرهەمی شێعری و چیرۆک و دیداری ئەدەبی لە خۆ دەگرێت.

کوردپرێس:

گۆڤاری وانەر (بە هەورامی بە مانای خوێنەر) تایبەتە بە ئەدەب، شێعر و چیرۆک، لێکۆڵینەوە و دیداری ئەدەبی و هەروەها شانۆ. کۆمەڵگای پەروەردەیی مارگرێت لەشاری سلێمانی بە سپۆنسەریی دوکتۆر تاها ڕەسووڵ دەری دەکات و شاخەوان سدیق سەرنووسەری گۆڤارەکەیە.

گۆڤاری وانەر سێ مانگی ڕابردوو یەکەم ژمارەی دەرچوو و بڕیارە 5ی 6ی 2021 دووهەم ژمارەی دەربکرێت. لە ژمارەی نوێی گۆڤاری (وانەر)دا، كە بەم زوانە بڵاودەكرێتەوە، نوێترین نووسینی ئەم نووسەرانە دەخوێنەوە.

لەوانە:.

نوێترین نووسینی:

1- د.هاشم ئەحمەد زادە.

2- د.ئەحمەدی مەلا

3- د. نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد

4- د. عەبدوڵا رەحمان

5_ سەنگەر زراری

6- یاسین عومەر

7- غازی محەمەد

8- هومایۆن ساحیب

نوێترین دەقی شیعری

د. مەریوان وریا قانع

ئیسماعیل حەمە ئەمین

فەرەیدون سامان

نوێترین چیرۆكی

ئارام كاكەی فەلاح

فەروخ نیعمەتپوور

دیدارێك تایبەت بە مامۆستا هەژار موكریانی

دیدارێكی پڕ زانیاری دەربارەی ئەلیف شەفەق

هەر لەم ژمارەدا مەلەفێكی تایبەت بە نووسەر و ڕۆماننووس (بەیان سەلمان) ئامادەكراوە. ئەمانە و چەندین بابەتی نووسراو بابەتی وەرگێڕانی جوان و شیاو لە چەندین زمانی زیندووی دونیاوە، هەر لەم ژمارەیەدا دەکەوێت بەر دیدی خوێنەران.

شاخەوان سدیق دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی بەشی شێوەکاری لە ماڵپەڕ و گۆڤارە ئەدەبییەکان وەک نووسەر و سەرنووسەر کاری کردووە و تا ئەم کاتە 11 کتێبی لە بواری ئەدەب و ڕەخنەی ئەدەبی و شێعر و چیرۆک بڵاو کردۆتەوە. سەرنووسەری پاشکۆیێکی هەفتانەی ئەدەبی بووە لە ڕۆژنامەی هاووڵاتی. سەرنووسەری گۆڤارێکی ئەدەبی-وەرزی بووە کە دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە دەری کردووە بە ناوی گۆڤاری باران و ئێستاش سەرنووسەری گۆڤاری وانەرە کە کۆمەڵگای پەروەردەیی مارگرێت دەریدەکات.

News Code 2138

Your Comment

You are replying to: .
captcha