بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەنووسراوێکی وەزارەتی ڕۆشنبیریدا کە واژۆى حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوانى حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، ئاماژه کراوه به‌وه‌ى، وەزارەتی ڕۆشنبیری خاوەندارێتی سەرجەم ئاوازە فۆلکلۆرییەکان دەکات کە خاوەنەکانیان دیارنین.
لەنووسراوەکەدا وەزارەتی ڕۆشنبیریى بڕیاری داوە بەڕاگرتنی سه‌رجه‌م ئه‌و ڕیکلامانه‌ی که گۆرانی و ئاوازی فۆلکلۆر و هونه‌رمه‌ندانی کوردى تێدا به‌کارهێنراوه بۆ مه‌به‌ستی کاری بازرگانی.
ئاماژە بەوەش کراوە، له ڕێککه‌وتی ده‌رچوونی نووسراوه‌که‌وه، هه‌ر کۆمپانیایێکی ڕیکلام و که‌ناڵێکی میدیایی، ئاواز و گۆرانی فۆلکلۆر به‌کاربهێنێت، ڕێکاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر به‌پێی یاسای مافی دانه‌رو مافه هاوسێکانی.
لەماوەی ڕابردوودا بەمەبەستی ڕیکلام و ڕاکێشانی سەرنجی هاوڵاتیان، ئاواز و گۆرانی کوردی بۆ ڕیکلام کردن بۆ کاڵا و شمەک و پێویستیەکان بەکار دەهێنرا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment