بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەرێمی کوردستانی عێراق، بەتایبەت پارێزگای سلێمانی بۆ ماوەی چەند ڕۆژە شایەتحاڵی نائارامیی و خۆپیشاندانی خەڵک و ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەکانە. خۆپیشاندەران بارەگای چەند حزبی سیاسی بەتایبەت حزبە دەسەڵاتدارەکانیان لە چەند شاری سلێمانی ئاگرتێپەرداوە و چەند کەسیش کوژراون. ئاژانسی کوردپرێس بە مەبەستی تاوتوێ کردنی هۆکاری نائارامییەکان پرسیاری لە جوئل وینگ، شرۆڤەکاری پرسەکانی عێراق کردووە. وینگ بڕوای وایە سەرچاوەی خۆپیشاندانەکان سەرچاوەی خۆپیشاندانەکان بە نەبوونی چاکسازیی ڕاستەقینە لەلایەن دوو حزبی سەرەکیی واتا پارتی و یەکێتی لە هەرێمی کوردستان وەسف دەکات.
جوئل وینگ بە کوردپرێسی وت: پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مەیلی ئەوەیان نییە کە چاکسازیی ڕاستەقینە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن و ئەمەش نائارامییەکانی ئەم ناوچەیەی لێکەوتۆتەوە.
جوئل وینگ زیاتر وتی: ئەو دوو حزبە دابەش کردنی هێز و دەسەڵاتیان قبووڵ نییە، نایانەوێت گۆڕانکاری لە ئابووری ناوچەکەدا بکەن و هەرگیز ئاوڕ لە بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی نادەن. ئەم دوو حزبە دەیان ساڵە دەسەڵاتیان بەدەستۆیە و دەیانەوێت دۆخەکە بەم شێوەیە بمێنێتەوە.
بوودجەی هەرێمی کوردستان
شرۆڤەکارە ئەمریکییەکەی پرسەکانی عێراق لەبارەی موناقیشەی هەولێر و بەغدا لە سەر بوودجە ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان تا ئێستا تەنها 12%ی بوودجەی گشتیی عێراقی بەدەست هێناوە، بۆیە پێشنیار کردنی تەرخان کردنی 12.6% گۆڕانکاریی ئەوتۆ دروست ناکات.
ناوبراو لەبراەی هۆکاری ڕێکنەکەوتنی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندی لەسەر بوودجە وتی: هۆکاری ڕێکنەکەوتنی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندی لەسەر بوودجە بەهۆی پێبەند نەبوونی هەرێمی کوردستانە بەو ڕێککەوتنانەی کە تا ئێستا لەسەر بوودجە کراوە.
وینگ زیاتر ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان دەڵێت نەوت ڕادەستی بەغدا دەکات بەڵام نایدات. هەولێر هەروەها ڕایگەیاندووە هەندێک لە داهاتەکانی خۆی لە (ئاگێستی ڕابردوو) ڕادەست دەکات بەڵام نەیکردووە. لەنێوان ئەم دوو لایەنەدا متمانە بەیەکتر بوونی نییە بۆیەش ڕێککەوتن لەسەر بوودجەی عێراق لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە کێشەیێکی گەورەیە.
هەڵبژرادن بایدن و کاریگەریی لەسەر عێراق
شرۆڤەکاری پرسەکانی عێراق دەڵێت تێڕوانینی جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بۆ پرسی عێراق بەشێکە لە ستراتێژیی گشتیی ناوبراو بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ناوبراو وتیشی: بایدن بەهۆی هەندێک وتەی ئاژاوەخولقێن لەبارەی عێراق کە لە ڕابردوودا وتوویەتی پێگەیێکی باشی نییە. پرسیاری سەرەکی لەبارەی بایدن ئەمەیە کە جودا لە ڕابردووی پەیوەندیی ئەو لەگەڵ عێراق، ئایا یەکەمایەتی بایدن ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە؟
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment