بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق (یونامی) لە راگه‌یه‌نراوێکدا له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر بڵاویکرده‌وه، ئیدانەی توندوتیژییەکانی ئەم چەند رۆژەی دوایی پارێزگای سلێمانی دەکات کە ھاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان سەریھەڵدا و بووە ھۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیێک ھاوڵاتی و زیانگەیاندن بە موڵک ماڵی گشتی.
نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئه‌و که‌سانه دەکات کە گیانیان له‌ده‌ست داوه ھیوای زوو چاک بوونەوەش بۆ برینداران دەخوازێت.
لە پەیامەکەی یونامیدا هاتووه، "پێویستە مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە بپارێزرێت و دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان ئازادی گردبوونەوە و رادەربڕین بپارێزن".
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێک خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له به‌شێک له شار و شارۆچکه‌کانی پارێزگای سلێمانی سه‌ریهه‌ڵداوه، تا ئێستا به‌هۆی دروستبوونی گرژییه‌وه 10 گیانیان له‌ده‌ست داوه و زیاتر له 50 که‌سیش بریندار بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment