کوردپرێس:
پەرلەمانتارانی گرووپی ۱٥ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی خۆپیشاندانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکیان بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووه ((ئێمە پشتیوانی تەواوی خۆپیشاندەرانی هەرێم دەکەینو دەنگیان دەگەیەنینە هەموو ناوەندە سیاسییو دبلۆماسییو ئیعلامیەکانی دونیا)).
ئهوهش نووسراوە:"وەک پەرلەمانتارانی گروپی 15، پشتیوانیی تەواوی خۆپیشاندەرانی هەرێم دەکەینو دەنگمان دەخەینە پاڵ داوا رەواکانیان".
ئەو 15 پەرلەمانتارەی پەرلەمانی عێراق ئاماژهیان بهوەش داوه، "بەردەوامی سیاسەتی تاڵانی داهاتەکانی هەرێمو درێژەدان بەشێوازە شکستخواردوەکانی حوکمڕانی، وایکردوە کە چیتر خەڵکی کوردستان لەتوانایدا نەمێنێ تەحەمولی ئەو هەموو بەدکارییو گەندەڵییو تاڵانییە بکا".
لهبهشێكى دیكهى ڕاگهیهنراوهكهدا باس لهوهشكراوه، "لەبەرنامەی کاری دانیشتنەکانی داهاتوی پەرلەمانی عێراقو لیژنە پەیوەندیدارەکانیدا، هەموو هەوڵێک بۆ جێکەوتنی داوای خۆپیشاندەرانی هەرێم دەخەینەگەڕ".
هاوكات پهیامێكیش ئاراستهى هێزه ئهمنیهكان كراوهو نوسیویانه، "بەهێزە ئەمنیەکانی هەرێمیش دەڵێین پێویستە لەبری پەلاماردانی خۆپیشاندەران، ئەرکی نیشتیمانیی خۆتان جێبەجێبکەنو ژیانو سەلامەتی خۆپیشاندەران بپارێزن".
Your Comment