سەرۆککۆماری عێراق: ئیدانەی کوشتنی زانا ئێرانییەکە دەکەین و دەبێت ئاسایشی ناوچەکە پارێزراو بێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆککۆماری عێراق لە دیدار لەگەڵ باڵوێزی ئێران لە بەغدا ئیدانەی تیرۆرکرانی زانای ئەتۆمیی ئێرانی کرد و لەبارەی پێوەندیی دووقۆڵیی نێوان ئێران و عێراقیش باس و ڕاگۆڕینەوە کرا.

کوردپرێس:

راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاوی کردەوە، ڕۆژی چوارشەممە 2ی دیسەمبێری 2020 بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق لەکۆشکی سەلام پێشوازیی لە ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق کردووە و پرسی پەیوەندییەکانی بەغداد-تاران و چۆنییەتی بەرەوپێشبردنی ئەو پەیوەندیانە و فراوانکردنیان لەسەرجەم بوارەکاندا تاوتوێ کراون.

سەرۆککۆماری عێراق لەو دیدارەدا رایگەیاند، ئیدانەی کوژرانی موحسین فەخریزادە زانای دیاری ئێران دەکەن و "بەپێویستی دەزانن هەموان کاربکەن بۆ رێگریکردن لە دروستبونی گرژی و پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، عێراق هەموجۆرە کردەوەیەکی توندوتیژی رەتدەکاتەوە و پشتیوانی لە هێنانەکایەی ئاشتی و پاراستنی ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە دەکات.

لای خۆیەوە باڵیۆزی ئێران لە عێراق باسی لەوەکرد، وڵاتەکەی پشتیوانی لەئاسایش و ئارامی عێراق دەکات و هەروەها جەخت لەپەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوری و کۆمەڵایەتییەکانی نیوان هەردولا گەلی دۆست و دراوسێ دەکاتەوە.

News Code 210846

Your Comment

You are replying to: .
captcha