بەریتانیا ئامادەیی بۆ چارەکردنی کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا ڕادەگەیێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیداری نێوان جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و شاندێکی باڵای بەریتانیدا لایەنی بەریتانی جەختی کردە سەر ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ ئاسانکاری کردن لە پێناو چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 1ی دیسەمبێری 2020 له‌میانى پێشوازیكردنى له‌وه‌فدێكى باڵاى بەریتانی، قوباد تاڵەبانی جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت ئاماژەی بەهەڵوێستی حکوومەتی هەرێم دا کە ئامادەیە بەبەپێی دەستور هەموو کێشەکانی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی چارەسەربکات‌و بڕیاریشیانداوە بەمنزیکانە وه‌فدى حکومەتی هەرێم بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەغدا بکات.

وه‌فدى به‌ریتانیش جه‌ختی كرده‌وه‌، به‌ریتانیا ئامادەیه‌ هاوکاری هەرێم‌و بەغدا بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان و ئه‌وه‌شیان به‌تاڵه‌بانى وتوه‌:"چارەسەرنەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا دەبێتە هۆی ناسەقامگیریی لەهەموو عێراق‌و ناوچەکەداو ناشبێت پرسی بودجەو موچەی هەرێم لەبەغدا بەسیاسی بکرێت‌و لایەنە عێراقییەکان ئەم بابەتە وەک کارتێکی سیاسی بەكاربهێنن بۆ دژایەتیکردنی هەرێمی كوردستان".

News Code 210834

Your Comment

You are replying to: .
captcha