بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەمەقاڵێی نێوان پەکەکە و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەمدواییانەدا سەریهەڵداوەتەوە و لە کۆتاییدا کوژرانی ئەندامێکی پێشمەرگە و بریندار بوونی چەند کەسی دیکەی لێکەوتەوە.
ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا لە ڕاپۆرتێکدا کە لەبارەی هۆکاری ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیە نووسیویەتی لەزاری بەرپرسێکی کوردی عێراقەوە ڕایدەگەیێنێت: هێزی پێشمەرگە هەوڵیان دا ڕێگر بن لە جووڵەی چەکدارانی پەکەکە لە پارێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستانو پەکەکە-یش بۆ تۆڵە کردنەوەی ئەو هەڵمەتە هێرشی کردەسەر پێشمەرگە.
هەواڵدەرییەکەی هەروەها ئاماژە دەکات بە هێرشە یەک لە دوای یەکەکانی سوپای تورکیا بۆسەر چەکدارانی پەکەکە لە خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق و دەنووست: دەیان ساڵە پەکەکە خاکی هەرێمی کوردستانی کردۆتە بنکەیێک بۆ هێرش کردنەسەر تورکیا.
ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا دەشنووسێت پەکەکە پەیوەندیێکی ئاڵۆزی لەگەڵ بەرپرسانی کوردستانی عێراقدا هەیە و ئەو ناوچەیە بە ڕکابەری خۆی دەزانێت. پەکەکە بەردەوام هەوڵی ئەمەی داوە کە نفووزی خۆی لە هەرێمی کوردستانی عێراق زیاتر بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment