کوردپرێس:
ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا هۆشداریی لە مەترسیی پێکدادانی نێوان پارتی و پەکەکە دەدات و دەڵێت ماوه‌یێكه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و په‌كه‌كه زیاتر تێكچووه و هه‌فته‌ی رابردوو موراد قه‌ره‌یڵان له‌په‌یامێكدا داوای له مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی كرد هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به جوڵه‌پێكردنی هێزی رۆژ به‌ره‌وناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌كه‌كه رابگه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆش مه‌سعوود بارزانی وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی دایه‌وه و وتی: "داوای چۆڵکردنی سنوورەکانى هەرێم لە پەکەکە كرد".
له نووسینێكدا له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاندووه: "لە نێوانی پارتی و پەکەکە، دیسان بۆنی شەڕێکی کورد- کورد دێت، ئاماژەکان پێمان دەڵێن هەڵگیرسانی شەڕ لە ئان و ساتە و بڕیاری لێدراوە".
باسی له‌وه‌ش كردووه: "ئێستا من قسەم لەسەر کێ حەق و کێش ناحەقە نیە، بەڵکو سەرنجم لەسەر زیان و قوربانی و مالوێرنیەکانی ئەنجامی شەڕەکەیە، نە پارتی و نە پەکەکە لەو شەڕە براوە نابن و هیچ لایەکیان سەرناکەون، بۆیە هێشتا کارلەکار نەترازاوە و دەکرێ رێگری لێ بکرێت".
ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شی وتووه: لە سەر هەردوولایان پێویستە دانبەخۆیاندا بگرن و راستەوخۆ و ناراستەوخۆ رێگای دیالۆگ بگرنە بەر، هێشتا دەرفەت ماوە دڵی داگیرکەران و ناحەزان بەرژانی خوێنی رۆڵەکانمان خۆش نەبێ.
26ی مانگی رابردوو موراد قه‌ره‌یڵان ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەریی پەکەکە له‌دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ستێرك تیڤی رایگه‌یاند: "لەحەفتانین لەهەر شوێنێک بارەگای گەریلا هەبێت، پارتی لەبەرامبەریدا بارەگا دروستدەکات، ئێمە ئەزانین ئەوان ئامادەکاریی بۆ شەڕدەکەن، به‌ڵام ئێمه دەمانەوێت بۆچونی کاک مەسعود لەسەر جوڵەی هێزەکانیان‌و شەڕی براکوژیی بزانین".
دەشڵێت: "ئێمە ئامادەین ناکۆکییەکانمان بەگفتوگۆ چارەسەربکەین، من بەئاشکرا بانگدەکەم دەمەوێت ڕێگا لەڕودانی شەڕ بگرم"، ئاماژەی بەوەشكردوە، هاوکاری سیخوڕی‌و پەیوەندییەکانی پارتی لەگەڵ تورکیا، خزمەت بەگەلی کورد ناکات‌و تەنانەت لەخزمەتی پارتیشدا نییە.
ئەندامەكه‌ى کۆنسەی بەڕێوبەریی پەکەکە وتویەتی:"ئەگەر ئێمە وەکو پەکەکە بونمان نه‌بێت، تورکەکان هێرشدەکەنەسەر هەولێرو ناهێڵین کوردان هیچ دەسکەوتێکیان هەبێت، بەڵام لەبەرئەوەی ئێستا پەکەکە پاراستنی هەموو شوێنێک دەکات، دیسان دوژمن لەهەموو قسەو باسەکانیان بەڕاشكاو دەڵێن؛ په‌كه‌كه کورد نییەو هیچ مافێکیان نییە".
ئه‌مڕۆش مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە: "مێژوو شاهیدی ئەوەمان بۆ دەدات و شانازی دەکەین کە شەڕی کورد و کوردمان حەرام کردووە چونکە گەلی كوردستان و هەموو لایەکمان زەرەری زۆرمان لە شەڕ و ناتەبایی بینیوە، بەڵام نابێت ئەم هەڵوێستەمان بە هەڵە لێک بدرێتەوە و ئیستغلال بكرێت بۆ ئەوەی تەحەدای دەستەڵاتی یاسایی هەرێمی کوردستان بکرێت و هەوڵی سەپاندنی ئیرادەیەكی چەكدارانەی نایاسایی بە سەر خەلکی کوردستان بدرێت".
هەروەها بارزانى داوا لە پەکەکەش دەکات، باشترین هەڵوێست لەم کاتەدا ڕێز گرتنە لە دەستەڵاتی شەرعی و یاسایی هەرێم و هەروەها چۆڵكردنی هەموو ئەو ناوچانەیە کە لە ڕێگەی سەپاندنی هێزی چەکداری داگیر كراون و بونەتە جێگەی مەترسی بو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
Your Comment