٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١١:٢٨
حەشدی شەعبی بەرپەرچی هێرشێکی داعشی دایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزە ئەمنییەكانی عێراق پەلامارێكی تیرۆریستانی داعشیان بۆ سەر گوندێكی قەزای خانەقین شكان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هومام تەمیمی نوێنەری پارێزگای دیالە لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند تیرۆریستانی داعش پەلاماری گوندی غایەی سەر بە قەزای خانەقینیان دا و لەلایەن هێزەكانی حەشدی شەعبییەوە بەرپەرچ درانەوە.

ناوراو روونیشی كردەوە كە پەلامارەكەی داعش نزیكەی دوو كاتژمێری خایاند و تێیدا دوو چەكداری حەشد بریندار بوون.

پەرلەمانتارەكە رەخنەی لە سوپای عێراق گرت بەوەی نەچوون بە هانای هێزەكەی حەشدی شەعبییەوە و بەرپرسیارێتی ئەوەشی خستە ئەستۆی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210651

Your Comment

You are replying to: .
captcha