ئەردۆغان: پەکەکە لە باکووری سووریا سەرقاڵی دروست کردنی قەوارەیێکی تیرۆرستیە

بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت پەکەکە لە باکووری سووریا سەرقاڵی دروست کردنی قەوارەیێکی تیرۆرستین، بۆیە هەموو رێگەیێک بۆ رێگری کردن لە دروستب وونی ئەو قەوارەیە دەگرنەبەر.

کوردپرێس: رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا له‌ كۆنگره‌ی حه‌وته‌می لقی قه‌یسه‌ریی پارتی داد و گەشەپێدان رایگەیاند: هەوڵ هەیە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی تیرۆرستی لەسەر سنووری سووریا عێراق... بەڵام تورکیا رێگەنادات گۆمێکی تیرۆریستی لە سنوورەکانی دروست ببێت و دەستەوەستانیش ناوەستێت.

ئەردۆغان زیاتر گوتی بەڕاشکاوی دەیڵێم، تورکیا هەرگیز رێگە بە دامەزراندنی دەوڵەتێکی تیرۆرستی نادات لە نزیک سنوورەکانی خۆی. بۆ ئەمەش هەرچییەک پێویست بێت، دەیکەین. دەبێت لەبیر نەکرێت تاوەکوو ئێستا ئێمە چیمان گوتووە، کردوومانە، ئەمەش هیچ پەیوەندییێکی بە بابەتی هاوپەیمانی، دۆستان و هاوکاران لە ناوچەکە نییە، چوونکە ئەگەر بەڕاستی هاوپەیمانمانن، دەبێت رێزمان لێ بگرن.

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210568

Your Comment

You are replying to: .
captcha