کوردپرێس: رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا له كۆنگرهی حهوتهمی لقی قهیسهریی پارتی داد و گەشەپێدان رایگەیاند: هەوڵ هەیە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی تیرۆرستی لەسەر سنووری سووریا عێراق... بەڵام تورکیا رێگەنادات گۆمێکی تیرۆریستی لە سنوورەکانی دروست ببێت و دەستەوەستانیش ناوەستێت.
ئەردۆغان زیاتر گوتی بەڕاشکاوی دەیڵێم، تورکیا هەرگیز رێگە بە دامەزراندنی دەوڵەتێکی تیرۆرستی نادات لە نزیک سنوورەکانی خۆی. بۆ ئەمەش هەرچییەک پێویست بێت، دەیکەین. دەبێت لەبیر نەکرێت تاوەکوو ئێستا ئێمە چیمان گوتووە، کردوومانە، ئەمەش هیچ پەیوەندییێکی بە بابەتی هاوپەیمانی، دۆستان و هاوکاران لە ناوچەکە نییە، چوونکە ئەگەر بەڕاستی هاوپەیمانمانن، دەبێت رێزمان لێ بگرن.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment