کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 21ی تشرینی یەکەمی 2020 تەلەڤزیۆنی کوردیی كوردستان24 ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەكەمین دادگاییكردنی دۆسیەی كوژرانی تاھیر ئەلچی، سەرۆكی پێشووتری سەندیكای پارێزەرانی دیاربەكر بەڕێوەر دەچێت و سەدان پارێزەر، لە شارەكانی توركیا بۆ ئەوەی لە نزیكەوە چاودێریی دادگاییكردنەكە بكەن، ھاتوونەتە دیاربەكر.
لەلایێكی دیكەوە رێكخراوی چاودێریی مافەكانی مرۆڤ ھیومان رایتس وۆچ، داوای لە توركیا كردووە، لە دۆسیەی كوژرانی تاھیر ئەلچی دادپەروەرانە مامەڵە بكات.
رۆژی 28/11/2015، تاھیر ئەلچی، سەرۆكی ئەوكاتی سەندیكای پارێزەرانی دیاربەكر، لەكاتی شەڕی خەندەقەكان، دوای ئەوەی لە بەردەم منارەی چوارلنگی شارەكە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیی ساز کرد دەربارەی ئاڵۆزییەکانی کوردستانی تورکیا، دوای گرژبوونی ئاڵۆزییەکان گولـلەیێک بەر سەری کەوت و گیانی لەدەست دا و تا ئێستاش بكوژانی دەستگیر نەكراون.
Your Comment