بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سوپای تورکیا لە ئاکتەوبری 2019دا بە یارمەتیی سەربزیوە سوورییەکان شاری گرێ سپیی لەژێر کونترۆڵی هێزە کوردییەکان دەرهێنا و دەستی بەسەردا گرت. گۆڤاری پۆلیتیکۆ کە ڕاپۆرتێکی لەبارەی دۆخی گرێ سپی ئامادە کردووە باسی بەرەو ئاسایی بوونەوەی دۆخی شارەکە کردووە.
بەگوێرە ڕاپۆرتی پۆلیتیکۆ، لەم شارەی سووریا کە تورکیا دەستی بەسەردا گرتووە قوتابخانەکان کراونەتەوە و گرێ سپی پاش چەندین جار دەستاودەست بوون لەنێوان سوپای ئازاد لە 2012، بەرەی نوسرە لە 2013، داعش لە 2015 و کوردەکان لە 2015وە تا 2019 و لە کۆتاییدا تورکیا لە ئێستادا بە تەواوێتی کونترۆڵی کردووە چوونکە جگە لە ناوەندەکانی یارمەتی گەیاندنی تورکیا وەکوو مانگی سووری ئەو وڵاتە و AFAD، هیچ ڕێکخراوێکی نێونەتەوەییی دیکە لەم شارەدا ئامادە نییە.
پۆلیتیکۆ لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژە بەمەیش دەکات کە ئەم شارە لە نەهامەتی کۆرۆنا دوور ماوەتەوە چوونکە تا ئێستا هیچ کەیسێکی کۆرۆنا لەم شارە تۆمار نەکراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment