بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت پشتیوانی لە داوای وەزیری دەرەوەی سوید دەکەن بۆ کشانەوەی تورکیا لە سووریا، چوونکە تورکیا پێشێلکاری زۆری ئەنجام داوە.
مه‌زڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەش کرد، ھەسەدە پابەندە بە یەکپارچەیی خاکی سووریا و پشتیوانیش لە چارەسەری سیاسی کێشەی سووریا دەکات.
ھەروەھا ئیلھام ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) دەستخۆشی لە وەزیری دەرەوەی سوید کرد کە داوای لە تورکیا کردبوو لە سووریا بکشێتەوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە چەند رۆژێک لەمەوبەر له میانه‌ی کۆنگره‌یێکی رۆژنامه‌وانیدا له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی تورکیا له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاویش ئۆغلۆ، هاوتا تورکه‌که‌ی، ئان لیندی، وەزیری ده‌ره‌وه‌ی سوید هێرشێکی توندی کرده سه‌ر تورکیا و پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و ئاکپارتیی به هه‌ڵگیرساندنی ململانێ له سووریا، لیبیا و هه‌رێمی ناگۆرنۆ قه‌ره‌باغ تۆمه‌تبار کرد، وێڕای تۆمه‌تبار کردنی به به‌رده‌وامیدان به پێشێل کردنی سه‌روه‌ری وڵاتانی که‌ناراوی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست.
وەزیری ده‌ره‌وه‌ی سوید داواشی له تورکیا کرد، هێزه‌کانی "که به داگیرکا‌ر ناوی بردن" له خاکی سووریا بکشێنێته‌وه و ئه‌نقه‌ره‌ی به به‌رپرس له دابه‌ش کردنی خاکی سووریا و چه‌وساندنه‌وه‌ی کورد له سووریا تۆمه‌تبار کرد.
ناوبراو وتیشی، زیادبوونی پێشێلکارییه‌کان و هه‌ڵمه‌تی ره‌شبگیری به‌رنامه بۆ داڕێژراو له دژی گه‌لی کورد له ناوخۆی تورکیاش به هه‌موو شێوه‌یێک ره‌ت ده‌که‌نه‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment