بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له راگه‌یه‌ندراوێکدا، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا پیرۆزبایی له هه‌ریه‌ک له حوکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی عێراق کرد، که له‌باره‌ی ئاسایی کردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال گه‌یشتوونه‌ته رێکه‌وتنێکی هاوبه‌ش.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه داوه، وڵاته‌که‌یان پشتیوانی له جێبه‌جێ کردنی رێکه‌وتنه‌که ده‌کات، له پێناو به‌دیهێنانی سه‌قامگیری بۆ هه‌ردوو گه‌لی هه‌رێمی کوردستان و عێراق.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه، پێشتریش، نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق "یونامی" له راگه‌یێندراوێکدا پێشوازی له رێکه‌وتنه‌که‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا کرد و جینین هانس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا دووپاتی کرده‌وه، "پێشوازی له رێکه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی شنگال ده‌که‌ین. ئه‌مه ده‌ستپێکی هه‌نگاوێکی گرنگه به ئاراسته‌یێکی راست".
پلاسخارت له به‌یاننامه‌که‌دا نووسیویه‌تی: "هیوادارین ئه‌م رێکه‌وتنه رێگه بۆ داهاتوویه‌کی باشتر خۆش بکات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "له ساڵی 2014 داعش دڕندانه‌ترین تاوانی به‌رامبه‌ر ئێزیدییه‌کان ئه‌نجام دا و شنگال رووبه‌ڕووی مه‌ینه‌تییێکی گه‌وره بووه‌وه. دوای شکاندنی داعش‌یش به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و ناسه‌قامگیری دۆخی ئه‌منی و نه‌بوونی ئیداره‌یێکی یه‌کگرتوو، قوربانیان و رزگاربووانی ده‌ستی داعش نه‌یانتوانی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان".
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه که له تویتێکدا به زمانی عه‌ره‌بی بڵاوکراوه‌ته‌وه، پلاسخارت، ئاماده‌یی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی بۆ هاوکاری کردنی هه‌ر هه‌نگاوێک له پێناو ئاسایی کردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال و بونیادنانه‌وه و سه‌قامگیرکردنی نیشان دا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment