بافڵ تاڵەبانی: رێگەی نادەین دەستوور بە زۆرینە تێپەڕێنرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، رێگەنادەین دەستوور بەزۆرینە و كەمینە تێبپەڕێندرێت.

کوردپرێس:

بەگوێرەی راگەیەنراوی نووسینگەی هاوسەرۆكانی یەكێتی، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر، بافڵ تاڵەبانی،هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیی کرد لە جەیمس سۆرنتۆن، كونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان.

لەدیدارێكدا بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند،" ئەگەر بمانەوێت پێگە و رۆڵی كورد لەناوەند بەبەهێزی بهێڵینەوە و وەك رابردو خاڵی یەكلاكەرەوەی كێشەكان و پرسەكان بین، بێگومان پێویستمان بە بەرەیەكی نیشتمانیی كوردستانی هەیە كە رەنگدانەوەی هەمو بۆچون و رەنگەجیاوازەكان بێت كە بۆ ئەم قۆناغە ئەمە فاكتەری گەیشتنە بەمافەكانمان. " وتیشی، "خۆبەزلزانی و دوركەوتنەمان لە بەغدا نەك داواكانمان جێبەجێ ناكرێن، بەڵكو گەلەكەشمان زەرەرمەندی یەكەم دەبێت و هەرێمەكەشمان بچوك دەكەینەوە، ئەم دوربینییەشمان لەپێناو داهاتوویەكی گەشترە بۆ كوردستانەكەمان."

سەبارەت بەپرسی دەستور بافڵ تاڵەبانی بڕیار و سەرنجی یەكێتی خستەڕوو وتی، لەگەڵ دەستوورێكی گەل پەسەندین و رێگەنادەین ئەم بابەتە نیشتمانی و نەتەوەییە بەزۆرینە و كەمینە تێبپەڕێندرێت، بەڵكوو كار بۆ نووسینەوەی دەستوورێك دەكەین كە لەخزمەت كۆمەڵانی خەڵك و پێشخستنی ھەرێمەكەمان بێت نەوەك لەخزمەت حزب و تاكەكەسێكدا.

News Code 2101

Your Comment

You are replying to: .
captcha