هاوسەرۆکی هەدەپە: بەردەوام دەبین لە ئاشکراکردنی ڕاستییەکانی پەڕاوی ڕێپێوانەکەی کۆبانێ

بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی هەدەپە پاش کۆتاییهاتنی دانیشتنی دادگا لە سەر کەیسی ڕێپێوانەکەی کۆبانێ ڕایگەیاند پێویستە کۆتایی بە دەوڵەتی مافیا و تاڵانکردن بهێنرێت.

کوردپرێس:

دانیشتنی سێهەمی دادگای پەڕاوی ڕێپێوانەکەی کۆبانێ لە بەندیخانەی سینجان لە کاتێکدا دەستی پێکرد کە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بایکۆتی دانیشتنەکەی کرد.

ئاژانسی قارینچا ڕایگەیاند پاش دانیشتنەکەی دادگا کە تا پاشنیوەڕۆ بەردەوام بوو مەدحەت سەنجەری هاوسەرۆکی هەدەپە ئاماژەی بەوە کرد کە لە سەرەتاوە تا کۆتاییی ئەم پەڕاوە هەمووی داتای ساختەیە و ئێمە دەزانین کە لیژنەی دادوەری ئەو پەڕاوەی نەخوێندۆتەوە. ئاگادری ئەوەش هەین کە ئەو پەڕاوە لە کوێ و چۆن تۆمار کراوە. دیارە کەیسەکە لە سەنتەرە تاریکەکان دەسەڵاتدا جووڵێندراوە.

ناوبراو دووپاتی کردەوە کە کەیسی ڕێپێوانی کۆبانێ پیلانێکی ساختەی دەستی دەسەڵاتی سیاسییە بۆ تۆڵەکردنەوە ئامادە کراوە و ئێمە لە دادگا و لە هەموو گۆڕەپانە سیاسی و دیموکراسییەکان بەردەوام دەبین لە هەڵماڵین و ئاشکرا کردنی ڕاستییە شاراوەکان.

News Code 2078

Your Comment

You are replying to: .
captcha