کوردپرێس:
ڕۆژی دووشەمە 5ی تشرینی یەکەمی 2020 له‌میانى به‌شداربونى له‌كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستاندا، مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم ئاشكرای كرد، شه‌وى ڕابردوو په‌یوه‌ندیێكى ته‌له‌فۆنىی له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى ئه‌نجام داوه و له‌باره‌ى سیاسه‌تى ته‌عریب ئاگادارى كردۆته‌وه، ده‌شڵێت:"نیه‌تى باشتر له‌م حكوومه‌ته‌ى ئێستاى عێراق ده‌بینین".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم وتیشى:"دوو پێشنیازمان ئاراسته‌ى حكوومه‌تى عێراق كردوه له‌باره‌ى ناوچه دابڕێندراوه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى دۆخى ئه‌و ناوچانه ئاسایی بكرێنه‌وه".
بارزانى ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "پێشنیازى یه‌كه‌م بریتیه له‌وه‌ى هێزى هاوبه‌ش له‌و ناوچانه دروست بكرێت كه كێشه‌ى گه‌وره‌یان تێدایه‌و ته‌عریب تێیاندا زۆر زه‌قه".
له‌باره‌ى پێشنیازى دوه‌میش مه‌سروور بارزانى وتى:"داواى جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140مان له‌حكومه‌تى عێراق كردوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌یه‌كجارى دۆخى ئه‌و ناوچانه ئاسایی بكرێته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ڵامى حكومه‌تى عێراقیش سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم وتى:"حكوومه‌تى عێراق تائێستا هیچ كام له‌پێشنیازه‌كانى ڕه‌تنه‌كردۆته‌وه‌و ئێمه‌ش له‌هه‌رێم پێمانوایه، نیه‌تى باشتر له‌م حكومه‌ته‌ى ئێستاى عێراق هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا".
Your Comment