دەبێت کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەوڵەتی تورکیا بوەستێنێت

بەشی سووریا- بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بانگەوازێکی ئاڕاستەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە کۆتایی بە سیاسەتەکانی تورکیا لە ناوچەکە بهێنن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەریایەتی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەکە بەردەوامە لە سیاسەتە وێرانکاریەکانیدا، بە تایبەت دوای ئەوەی شۆپۆلی رەگەزپەرەستی تورکی تورانی کە لەگەڵ شۆپۆلی ئیسلامی سیاسی و ئیخوانی لە سەرەتای سەدەی نوێوە بوو بە یەک، ئیدی سیاسەتی هەڕەشەئامێر و قووڵ کردنەوەی ناکۆکیەکانی لە ناوچەکە پەیرەو کرد".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "دەوڵەتی تورکیا گشت پێوانە ئەخلاقی و یاسایی و بێلایەنەکانی ناوچەکە پێشەل دەکات، هەر وەکوو لە سووریا ئەنجامی دەدات، هەمان سیاسەت لە عێراقیش پەیڕەو دەکات، ئەمڕۆش لە دەریای سپی، ئەورووپا و ئاسیاش بووە بە هەڕەشەیێکی جددی، هەروەکوو لە یۆنان و لیبیا ئەنجامی دەدات".

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ئەوەشی خستەڕوو، "تورکیا لە میسریش پشتیوانی لە ئیخوان موسلیمین دەکات و دەست لە کاروباری ئەفریقاش وەردەدات، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئاڵۆزیەکانی سووریاوە، رۆڵێکی نەرێنی و وێرانکارانەی بینیوە، پەرەی بە پڕۆەژی داگیرکەری، پارچەکردن و جیاکردنەوە جۆگرافیا و کۆمەڵاگای داوە، بزووتنەوەی گەلیان گۆڕی بۆ ناکۆکی تایفی و رەگەزی، پشتیوانی گرووپە توندڕەوەکانی کرد کە لە بەردەم چارەسەری و رێکەوتنی نشتیمانی لە سووریا بوون بە رێگر".

روونیشی کردەوە، هەروەها دەوڵەتی تورکیا، کێشەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنیستانی قووڵتر کردەوە، دوای ئەوەی پشتیوانی لە ئازەربایجان کرد و گرووپە جیهادییەکانی رەوانەی ئەوێ کرد، ئەوەش ئامانجەکانی بۆ داگیرکەری و بەرفراوان کردنی دەسەڵاتەکەی دەخاتەڕوو، ئەردۆگان بە بیانووی ئەوەی تورکیا و ئازەربایجان یەک گەلن و دوو دەوڵەتن، راستەخۆ دەستەوەردانی لەو ناکۆکیانەدا کرد.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا دەشڵێت: "ناکۆکییەکان قووڵتردەکاتەوە و دژایەتی خۆی لە بەرامبەر گەلی ئەرمەنی بەکادێنێت، بۆ ئەوەی بەرژەوەندیەکانی خۆی بپارێزێت و ئەو تاوانانەی ئەنجامی داون، بیانشارێتەوە، واتە دەیەوێت ئاڵۆزیەکانی خۆی رەوانەی دەرەوە بکات، بە رێکارە سەربازیەکان هەوڵ دەدات دەستوەردان لە هەر کێشەیەکدا بکات، دەیەوێت ئاڵۆزیەکان قووڵتر بکاتەوە و ئەوە پیشان بدات کە هیچ رێگایەک جگە لە رێگای سەربازی بوونی نیە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە دەرفەتی چارەسەری بە رێگای دیالۆگ لە ئارادا هەن، ئەمەش بۆ ئاسایشی ناوچەکە و نێودەوڵەتیش هەڕەشەیە و پەرە بە ناکۆکی و خوێنڕێژی لە سەرتاسەری قەفساس دەدات".

دەشڵێت، "دەوڵەتی تورکیا نوێنەرایەتی پڕۆژەیێک دەکات کە ئامانجی وێران کردنی هەرێمەکەیە، ئەمە پڕۆژەیێکی مەترسیدارە، نەک تەنها هەڕەشەیە بۆ سەر هەرێمێکی دیاریکراو، بەڵکوو بە زیهنیەتە فاشیستەکەی، دەستی بۆ هەموو شوێنێک درێژ کردووە، هەوڵ دەدات بارودۆخی شەڕ بسەپێنێت، بۆیە پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی راستەوخۆ و بە پەلە دەستوەردان بکات".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 200315

Your Comment

You are replying to: .
captcha