لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر داعش لە ئەنقەرە 25 گومانلێکراو دەستگیر کران

بەشی تورکیا- لە ئۆپەراسیۆنێکی میت و ئاسایشی ئەنقەرەدا، ٢٥ گومانلێکراوی داعش دەستگیرکران کە پێکهاتبوون لە ٢٤ هاووڵاتیی عێراقی و یەک فینلاندی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە هەڵمەتێکدا کە بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەواڵگری ئاسایشی ئەنقەرە و سەرۆکایەتی میت بەڕێوەچوو دەرکەوت کە ٢٩ گومانلێکراو پەیوەندیان هەیە بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و ناوچەکانی پێکدادان و لە سووریا لە ناو رێکخراوەکەدا چالاکیان ئەنجام داوە.

لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتدا کە کاتەکانی بەیانی لە سەرتاسەری ئەنقەرە لەلایەن تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە رێکخرا، ٢٥ گومانلێکراو دەستگیرکران کە ٢٤یان عێراقی و یەکێکیان فینلاندیە.

لە لایەکی دیکەوە، کارەکان درێژەی هەیە بۆ دەستگیرکردنی چوار گومانلێکراوە هەڵاتووەکەی دیکە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 200313

Your Comment

You are replying to: .
captcha