کوردپرێس: دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە: شاندێکی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بهشداری لە کۆبوونەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە خولی 19 رێككهوتننامهی پاراستنی هەموو کەسەکان له شوێنبزرکردنی زۆره ملێ-دا دەکات، کە بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس دەبێت و شاندەکەی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە بەشداری دەکەن.
بڕیار وابوو لە سەرەتای مانگی نیسان كۆبوونهوەکانی خولی 19 لیژنەی تایبەت بە رێككهوتننامهی پاراستنی شوێنبزرکراوان له بارهگای نهتهوهیهكگرتووهكان له "جنێڤ" به بهشداری شاندێکی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بکرێت، بەڵام بەهۆی کۆرۆناوە کۆبوونەوەکە دواخرا و بڕیاردرا لە 5 تاوەکوو 7ی تشرینی یەکەم لە بارەگای یۆنامی لە بەغدا بکرێت.
دیندار زێباری ئاماژەی بەوەکرد، بەشداری کردنی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوی لیژنەی نووسینەوەی راپۆرتەکانی تایبەت بەو رێککەوتننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتیانەیە کە حکوومەتی عێراق ئەندامە تێیدا، لەم کۆبوونەوانەدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان وتاری خۆی پێشکەش دەکات بە مەبەستی خستنەڕووی پابەند بوونەکانی هەرێمی کوردستان تایبەت بەو رێککەوتننامەیە و گوتیشی"ئامارێکی وردمان لەبارەی شوێنبزرکراوانی هەرێمی کوردستانەوە لە سەدەی رابردووەوە تاوەکوو شەڕی داعش ئامادە کردووە و بۆ جیهانی دەخەینەڕوو".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment