ئیتالیا بەردەوام دەبێت لە پشتگیری کردنی هەرێمی کوردستان و عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا كرد و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ كرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە 2020/9/29، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی کوردستان پێشوازیی لە لۆرێنزۆ گویرینی، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کرد، لە دیدارەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت ئامادەی بوو، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی پشتیوانی کردنی هێزی پێشمەرگە تاوتوێ کرا.

وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا ئاماژەی بەوە دا، کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیری کردنی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی، گوتیشی: "هیوادارین لە ئایندەیێکی نزیکدا درێژە بە ڕاهێنانەکانی پێشمەرگە بدەینەوە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بەشێوەیێکی کاتی وەستابوون".

سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان سوپاسی پشتگیری و هاوکارییەکانی ئیتاڵیای کرد و گوتی: "بوونی هێزەکانی ئیتاڵیا و هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە پێویست و گرنگ دەزانین"، مه‌سروور بارزانى جەختیشی لەوە کردەوە، کە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پشتگیری کردنی موستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەپێناو سەقامگیرکردنی دۆخی عێراق و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 200225

Your Comment

You are replying to: .
captcha