کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەممە 12ی 5ی 2021، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی داعشەوە لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەدا، " به توندی سهرکۆنهی هێرشی شهوی ڕابردووی تیرۆرستانی داعش له سنووری کفری دهکهم".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " جهخت له پێویستیی پهلهکردن له ههماههنگیی نێوان پێشمهرگه و سوپای عێراق لهو ناوچانه دهکهمهوه".
شەوی رابردوو، گروپی چەکداری داعش هێرشیکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە هەردوو گوندەکانی بەلەگە و هۆمەربەل لەنزیک شارۆچکەی نەیجول و بەوهۆیەشەوە دوو پێشمەرگە برینداربوون، کە پاش کەمێک لە رووداوەکە یەکێکان گیانی لەدەست دا.
لەلایێکی تریشەوە، شەوی رابردوو بەڕێوەبەری ئاسایشی شارۆچکەی کۆکس لە گەرمیان بە ئێن ئاڕ تی بە رایگەیاند، ژمارەیەک چەکدار لەسەر پردی حەلوان لە باکوری شارۆچکەی جەلەولا، هێرشیانکردووەتە سەر سوپای عێراق و بەوهۆیەشەوە دوو سەرباز بریندارن.
شەوی یەکی ئەم مانگەش، چەکدارانی داعش لە سنووری پردێ و لەنزیک گوندی قایەباشی، هێرشیان کردە سەر دوو سەنگەری سەربازی پێشمەرگە و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی داعشدا دروست بوو، کە تیایدا شەهید و بریندار لە ریزەکانی پێشمەرگەدا کەوتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە بەشێک لە ناوچەکانی عێراقدا بەهۆی نەبوونی هەماهەنگی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و بوونی فرەهێزی لەناوچەکەدا، بووەتە هۆی ئەوەی چەکداران و بەتایبەتی چەکدارانی داعش چالاکی و جموجوڵەکانیان زیادبکەن و ئەو بۆشاییە بەکاربێنن و هێرشبکەنە سەر گوند و شارۆچکەکانی سنورەکە، کە لە هێرشەکاندا، بەدەر لە هێزەئەمنییەکان، هاوڵاتیانیش روبەڕوی رفاندن و کوشتن و برینداربوون دەبنەوە.
Your Comment