کوردپرێس:
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ى سزادراوانى بادینان بڵاو کردەوە و ڕوونكردنه‌وه بۆ كونسوڵخانه‌كان ده‌دات كه ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ناوى ئه‌وانه‌ى هیناوه و ئه‌نجومه‌نه‌كه به ئه‌نجومه‌نێكى سه‌ربه‌خۆ وه‌سف ده‌كات.
لە ڕاگەیێندراوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا نووسراوە: ناتوانین ده‌ستوه‌ردان له كاروبارى دادگا بكه‌ین.
ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران:
ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەربارەی بڕیاری دادگای پێداچوونەوە
لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان تایبەت بە دانپێدانانەکانی پێنج تاوانبار ، ناوی چەند کونسوڵخانەیەک هاتبوو لە میانی کەیسەکەدا.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جەخت لەوە دەکاتەوە کە سیستەمی دادوەریی لە هەرێمی کوردستان سەربەخۆیە لە حکومەت ، بۆیە حکومەت بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت دەستوەردان لە کاروباری دادگاکاندا بکات.
لە هەمانکاتدا بە ڕێز وپێزانینێکی زۆرەوە ، لە ڕۆڵی هاوپەیمانەکانمان لە دیپلوماتکاران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەڕوانین ، بەتایبەتی پشتیوانیکردنمان لە شەڕی دژ بە داعش.
ئێمە پابەندین بە ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی کاری ڕاگەیاندن و سەروەری یاسا . بەردەوامیش دەبین لە شەڕی دژ تیرۆر و پارێزگاریکردن و پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیانمان و کونسوڵخانە و نێردە دیپلوماتییەکان لە هەرێمی کوردستان، کاری لە پێشینەمان دەبێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
2021/5/7"
ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌كاتێكدایه كه به‌شێك له تۆمه‌تى سه‌ر 5 سزادراوهكهى بادینان كه دادگاى پێداچونه‌وه بڕیارى سزادانى شه‌ش ساڵ زیندانى به‌سه‌ریاندا په‌سه‌ندكرد، یه‌كێك له تۆمه‌ته‌كانیان ئه‌وه‌بوه سیخوڕیان بۆ كونسوڵخانه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان كردوه.
منصور رحیمی
Your Comment