کوردپرێس: بەپێی راگەیهنراوێک که له پێگهى تایبهتى حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو کراوهتهوه، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا، لە سەر داوای مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت رێکبخات.
له دانیشتنهکهدا سەرۆکی حکوومەت لەسەر جێبەجێ کردنی کارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم و رێڕەوی گفتوگۆکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی و شیکردنەوەی دۆخی دارایی و تەندروستی ئێستای هەرێمی کوردستان و لێکەوتەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا گوتارێک پێشکەش دەکات.
بهپێی ماددەی 66 بڕگەی دووەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆک وەزیران دەتوانێت داوای دانیشتنی پەرلەمان بکات، بۆ ئەوەی روونکردنەوە لە سەر بابەتێک بدات و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانیش دەبێت لە ماوەیێکدا کە لە 14 رۆژ تێپەڕ نەکات، ئەو دانیشتنە رێکبخات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment