بۆچی ئەمریکا هێزی نوێی ڕەوانەی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان لە سووریا کردووە؟

بەشی جیهان- شرۆڤەکارەکان بڕوایان وایە زیاتر کردنی ژمارەی هێز و ئامێرە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا بۆ پاراستنی ئەو هێزانەیە کە پێشتر جێگیری کردوون و گۆڕانکاریێکی ئەوتۆ لە دۆخی ئێستای ناوچەکەدا ڕوونادات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمدواییانەدا ئەمریکا لە کاردانەوەیێکدا بۆ بەریەککەوتنی هێزەکانی ڕووسیا و ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان لە باکووری سووریا، 100 هێزی دیکەی بە زرێپۆشەوە ڕەوانەی ئەو ناوچەیە کرد.

شرۆڤەکارانی پرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم گۆڕانکارییە بە گۆڕانکارییێکی ورد وەسف دەکەن و بڕوایان وایە ڕێژەی زیاتر کردنی هێزەکان لە ئاستێکدا نییە کە گۆڕانکاری لە دۆخی ناوچەکەدا بکات و یان ئەوەی پیشاندەری گۆڕینی ستراتێژیی ئەمریکا بێت لەبارەی کوردەوە.

سامۆئێل ڕامانی، شرۆڤەکاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانستگاری ئۆکسفۆڕد لەمبارەوە بە گۆڤاری ئینگلیزی زمانی عەرەب نیووزی وتووە ڕەوانە کردنی هێزی نوێ لەلایەن ئەمریکاوە بۆ باکووری سووریا کاریگەریی لەسەر دانوستانەکانی نێوان تورکیا و سووریاوە نابێت کە لەبارەی ڕادەست کردنی ناوچە کوردنشینەکانەوە بە تورکیا لەبەرامبەر چۆڵ کردنی ئەو ناوچانە کە ڕووسیا دەیهەوێت، بەڕێوەیە. ئەم زیاتر کردنی هێزە تەنها هۆشدارێکە بە ڕووسیا ئەوەش وەکوو کاردانەوەیێک بە هەراسان کردنی هێزەکانی ئەمریکا لەلایەن ڕووسیاوە.

ئەلکسی خلبنیکۆف، شرۆڤەکاری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وێڕای کەم بایەخ نیشاندانی ناردنی هێز لەلایەن ئەمریکاوە بۆ ناوچە کوردنشینەکانی سووریا هۆشداری دەدات کە ڕەنگە ڕووسیا مۆڵەت بە تورکیا بدات ئەو ناوچەیە داگیر بکات ئەوەش لەبەرامبەر پاشەکشێی ئەنقەرە لە جادەی M4.

جۆ ماکارۆن، لێکۆڵەری سیاسەتی دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەنتەری عەرەب دەڵێت: تەنها 100 کەس ئەوەش بۆ ماوەی 90 ڕۆژ ڕاسپێردراون کە بۆ سووریا بچن و ئەوەش تەنها بۆ پاراستنی هێزە پێشووەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 190144

Your Comment

You are replying to: .
captcha