کوردپرێس:
ڕۆژی هەینی 18ی ئەیلوولی 2020 ئالدار خەلیل ئەندامی دەستەی هاوسەرۆكایەتیی پارتی یەكێتیی دیموكرات لە لێدوانێكدا ئاشكرای كرد، لە قۆناغی یەكەمی گفتۆگۆكاندا بۆچوونی سیاسی هاوبەش دروست بووە و بە سەركەوتوویی ئەنجام درا، قۆناغی دووەمیش لە سێ خال پێكدێت، كە بریتین لە دروستكردنی مەرجەعی باڵای سیاسی و ڕەوشی خۆبەڕێوەبردن و پرسی سەربازی و ئەمنی.
ناوبراو وتیشی، پارتەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردی و ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا لەسەر مەرجەعی سیاسی ڕێکكەوتوون و ناوەكەشی (مەرجەعی باڵای كوردی) دەبێت.
لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە بە سەرپەرشتیی نوێنەری ئەمەریكا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و مەزلووم كۆبانی فەرماندەی گشتیی هەسەدە، پڕۆسەی یەكخستنی نێو ماڵی كورد لە كوردستانی سووریا دەستی پێكردووە و تا ئێستاش دیدار و كۆبوونەوەكان بەردەوامە.
*لە میدیا کوردییەکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە
Your Comment