سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی پاریس دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند مانگی داهاتو مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیران سه‌ردانی فەڕه‌نسا ده‌کات.

کوردپرێس: به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له‌دیدارێکی نێوان فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و جان ئۆف لۆدریانی هاوتا فڕه‌نسیه‌که‌ی له‌ پاریس گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی عێراق و گرنگی به‌رده‌وامیدان به‌هه‌ماهه‌نگی په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی نێوان هه‌ردو ولات له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش کراوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌که‌، له‌دیداره‌که‌ی نێوان هه‌ردو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و فڕه‌نسا باس له‌ پرۆژه‌کانی بواری وه‌به‌رهێنان و که‌رتی ئابووری له‌ عێراق کراوه‌، هه‌روه‌ها باس له‌ ئاماده‌کاریه‌کان بۆ سه‌ردانی مسته‌فا کازمی بۆ پاریس له‌مانگی داهاتودا کراوه‌.

سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌، دوای سه‌ردانێکی بۆ لوبنان، ئیمانوێڵ ماکرۆن سه‌رۆکی فڕه‌نسا به‌سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌لایه‌نسەرۆک وەزیرانی عێراق و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق و به‌شێک له‌به‌رپرسانی باڵای عێراقه‌وه‌ پێشوازی لێکرا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 190104

Your Comment

You are replying to: .
captcha