بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ھەینی لە توویتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، هەرچەندە بەربەستی زۆر هەن، بەڵام تیمێکی دانووستاندنی بەهێزمان هەیە و لە مەبەستەکەیاندا یەکگرتوون. گەشبینی خۆشی دربڕی بەوەی کە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵیی عێراق بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.
رۆژی 10ی ئەیلوولی 2020 مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە، لەنێویاندا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
لەدوای کۆبوونەوەی مەسروور بارزانی و مستەفا کازمی، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا سەبارەت بە کۆبوونەوەکە رایگەیاند: "ئێستا دەرفەتێک هاتووەتە پێش بۆ کاری هاوبەش، هەروەک چۆن پێشتر هاوکاری و هەماهەنگی هێزە ئەمنییەکانی هەردوولا بەشداربوون لە باش بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لەدژی داعش".
هەر دوای کۆبوونەوەکەی رۆژی 10ی ئەم مانگە مەسروور بارزانی رایگەیاند: "مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان بێت یان هەر ناوچەیێکی دیکەی عێراق، مافێکی رەوای خەڵکە و پێویستە تێکەڵی کێشە سیاسییەکان نەکرێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment