سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگهێشتی تورکیا دەکرێت

بەشی عێراق وو هەرێمی کوردستان- تورکیا بانگهێشتنامەی فەرمیی بۆ مستەفا کازمی ناردووە و سەرکۆماری تورکیاش رەجەن تەیب ئەردۆغان دەیەوێت سەردانی بە‌غدا بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و فاتیح یڵدز باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا کۆ بوونەوە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایان تاوتوێ کرد و دواتر لە دیدارەکەدا باڵیۆزی تورکیا وتی: "سەرۆککۆماری تورکیا گرنگیێکی زۆر بە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات دەدات و دەیەوێت لە کاتێکی گونجاودا سەردانی بەغدا بکات."

باڵیۆزی تورکیا ئەوەشی خستەڕوو "ئێمەش بانگهێشتنامەى فەرمیمان پێشکەش کردووە تاوەکوو سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی تورکیا بکات."

ھەروەھا راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند: "بەرژەوەندی عێراق دەخوازێت پەیوەندی هاوسەنگی لەگەڵ هاوسێکانیدا هەبێت."

باسی لەوەش کرد، "عێراق و تورکیا بەرژەوەندیی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی بازرگانییان هەیە، پێویستە بۆ خزمەت کردنی هەردوو وڵات گەشە بەو پەیوەندییانە بدرێت."

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 190100

Your Comment

You are replying to: .
captcha